٢ تشرینی دووەم ٢٠١٩ - ٠٩:١٦
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سەردانی تاشکەندی کردووە

جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ بەشداری کردن لە هەژدەهەمین کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای لە ئوزبەکستان، ئەمڕۆ هەینی ترانی بەرەو تاشکەند بەحێ هێڵا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئیسحاق جەهانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لەم گەشتە دوو ڕۆژەیەی دا جیا لە وتاردان لە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای لە ئوزبەکستان و ڕوون کردنەوەی هەڵوێستەکانی ئێران لە بارەی پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان ، لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوتاکانیشی دا دیدارو وتووێژ دەکات.

جەهانگیری هەروەها بڕیارە لەم گەشتەی دا سەردانی بڕێک لە ناوەندە مێژووییەکانی شاری سەمەرقەندیش بکات.

ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهای ڕێکخراوەیەکی نێوان دەوڵەتییە کە لە ساڵی 2001 لە لایەن کازاخستان، چین، قڕقیزستان، ڕووسیا، تاجیکستان و ئوزبەکستان دامەزراو لە ساڵی 2017 هیندو پاکستانیش پەیوەست بوون بەم ڕێکخراوەیە.

ئێران، ئەفغانستان، مەنگۆلیا و بلاڕووس ئەندامانی چاودێری هاوکاریی ڕێکخراوەی هاوکاریی شانگهاین.

........
340